Erbil 15°C شەممە 11 ئایار 08:43

هـەولێر و پاریس پەیوەندییه‌ ئابووری، بـازرگانی، کەلتـوری، ژیـنـگـەییه‌كانیان فـراوانتر دەکەن

کوردستان TV
100%

 
شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌ به‌ سه‌ردانێكی فه‌رمی له‌ فه‌ره‌نسان‌ سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی فه‌رەنسا، دیوانی سـەرۆکایـەتی شـارەوانی پاریـس، ژوورەکـانی بـازرگانـی پـاریس و بزوتنـەوەی بازرگانی فـەرەنسایان كرد. 

شانده‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌ پێكهاتوون له‌ هه‌ریه‌ك له‌ سەفین دزەیی بەرپرسى پەیوەندییەکانی دەرەوەى حکومەت به‌ یاوه‌ری دكتۆر عـەلـی دۆلـەمـەری نـوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له‌ فه‌ره‌نسا له‌ سه‌رۆكایه‌تی  ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی فه‌رنسا لـەگـەڵ سـتـیڤـن مـارشیـسیـو، ڕاوێژکاری دیـپـلـۆمـاسی سـەرۆکوەزیـرانی فـەرەنـسا کـۆبـوونـەوە. له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وێڕای گه‌یاندنی سوپاس و پـێـزانـینیحـکـومـەت و گـەلـی کـورسـتـان بـە حـکـومـەت و گـەلـی فـەرەنـسـا کـە ھـەمـیـشـە و لـە ھـەمـوو بـارودۆخـێـکـدا ھـاوکـار وپـاڵـپـشـتـیـکـاری ھـەرێـمـی کـوردسـتـان بـوونـە، دوایـن پـێـشـھـات و گـۆڕانـکـاریـیـەکـانـی بـارودۆخـی سـیـاسـی، ئـابـووری ھـەرێـمـی کـورسـتـان و عـێـراق و نـاوچـەکـەیان تاوتوێكرد. 

هاوكات ھـەردوولا ھـاوڕا بـوون لـە بـەرەوپـێـشـبـردنـی پـەیـوەنـدیـیـەکـانـیـان لـە ھـەمـوو بـوارەکـانـدا،بـەتـایـبـەت لـەبـوارەکـانـی ئـابـوری و بـازرگـانـیـدا. شانده‌كه‌ هه‌روه‌ها سـەردانـی دیـوانـی سـەرۆکـایـەتـی شـارەوانـی پـاریـسيـان کـرد و لـەگـەڵ “ ئـارنـۆوڵـد نـیـگـاتـچـا “ جـێـگـری سەرۆکی شـارەوانی پاریس کـۆبـوونـەوە. 

لـە کـۆبوونەوەکـەدا جـەخـت لـەسه‌ر فـراوانـکـردنی ھـاوئاھـەنـگی و کـاری زیـاتـری پـێـکـەوەیـی نـێـوان ھـەولێر و پاریس وەک دوو دەسـتـە خـوشـک کـرایـەوە، بـە تـایـبـەت لـە بـوارەکـانـی ئـابـوری و کـەلـتـوری و گـەشـتـیـاری و ژیـنـگـەیـیـدا.

له‌ درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یاندا شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌ له‌ پاریس به‌جیا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك لە خاتوو ماری کریستین ئوگلی جێگری سەرۆکی کۆمیتەی ژووری بازرگانی نێودەوڵەتی فەرەنسا و پیێر مونگرێ بەرێوەبەری ژووری بازرگانی کـۆبـوونـەوە. 

لای خۆیه‌وه‌ ژووری بازرگانی و پێشەسازی پاریس ئامادەییان دەربری بۆ هاوکاریکردنی ئەوەی ژووری بازرگانی و پیشەسازی کوردستان ببیتە ئەندام لە ژووری بازرگانی و پێشەسازی نێودەولەتیدا. 
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.