له شاری كه‌ره‌ج به‌هۆی ده‌ستڕێژی هێزه ئه‌منییه‌كان دوو هاووڵاتی كورد كوژران و برینداربوون.
رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو رایگه‌یاند: له سنووری شاری كه‌ره‌ج له ئێران دوو هاووڵاتی كورد كه له‌ناو ئۆتۆمبێلێكدا بوون درانه به‌ر ده‌ستڕێژی گوللـه و به‌هۆیه‌وه یه‌كێكیان كوژرا و ئه‌وی دیكه‌شیان به‌سه‌ختی برینداربوو.
رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، هێزه ئه‌منییه‌كان له دووسایدی پاسگای شارۆچكه‌ی وه‌حده‌تی سه‌ر به كه‌ره‌ج ده‌ستڕێژی گوللـه‌یان له ئۆتۆمبێلێك كرد، له‌ئه‌نجامیشدا هاووڵاتییه‌كی كورد كه خه‌ڵكی شاری سه‌حنه بوو به‌ناوی سه‌هه‌ند كارگه‌ر كه ته‌مه‌نی 25 ساڵ بوو ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستدا.
كه‌سێكی دیكه‌ش له‌ناو هه‌مان ئۆتۆمبیلیدا به‌ناوی په‌یمان كه خزمی سه‌هه‌ند كارگه‌ر بووه، به‌سێ گوللـه كراوه‌ته ئامانج و به‌سه‌ختی برینداركراوه و ئێستا له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدایه.
ئه‌و رێكخراوه باسی له‌وه‌شكردووه، هێزه ئه‌منییه‌كان به تۆمه‌تی هه‌ڵگرتنی مادده‌ی هۆشبه‌ر ته‌قه‌یان له‌و ئۆتۆمبێله كردووه كه دووره له‌ڕاستییه‌وه، تا ئێستاش به‌فه‌رمی هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كیان له‌و باره‌یه‌وه نه‌داوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.