Erbil 15°C یەکشەممە 12 ئایار 05:48

کۆڵبەرێکى تەمەن 15 ساڵ لە سنووری سه‌قز له‌ سەرما ڕه‌قبۆوه‌

به‌هۆی مانه‌وه‌ی له‌ناو به‌فردا گیانی لەدەستدا
کوردستان TV
100%

کۆڵبەرێکى مێردمنداڵ لە سنووری سه‌قز له‌ سەرما ڕه‌قبۆوه‌. 

رێکخراوى هەنگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه‌، کۆڵبەرێکى کورد لە كوردستانی ئێران، لە سەرما رەقبووەوە و گیانی لەدەستدا. 

رێکخراوى مافى مرۆڤى هەنگاو ئاشكرایكرد، ئه‌و كۆڵبه‌ره‌ کورده‌ بەناوى هەستیار عەبدولکەریمى لەکاتى کۆڵبەریدا لە سنورى سەقز، به‌هۆی مانه‌وه‌ی له‌ناو به‌فردا رەقبووەتەوە و گیانی لەدەستداوە. 

ئاماژەى بەوەشکردووە، کۆڵبەرەکە تەمەنى 15 ساڵ بووە و خەڵکى دیواندەرە بووە لە کوردستانی ئێران. 

بە گوێرەى ڕاپۆرتی رێکخراوەکە، کۆڵبەرێکى دیکە بەناوى میلاد حوسێنی کە تەمەنى 16 ساڵ بووە، بە تەقەى راستەوخۆى هێزە ئەمنییەکانى ئێران بریندارکراوە. 

به‌پێی ئامار و ڕاپۆرته‌كانی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو ساڵانه‌ به‌ سه‌دان كۆڵبه‌ر له‌سه‌ر سنووره‌كان به‌ ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران ده‌كوژرێن یان بریندارده‌كرێن، جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ له‌ناو به‌فردا به‌هۆی سه‌ختی ڕێگاكانه‌وه‌ ڕه‌قده‌بنه‌وه‌ و گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن. 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.