لە هێرشێكدا بۆ سەر دێرەزوور له باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا 29 چەکدار کوژران و برینداربوون.
روانگەى سوورى بۆ مافەکانى مرۆڤ بڵاویکردەوە، لە هێرشێکى ئاسمانی‌دا بۆسەر چەند بارەگایەکی سه‌ر به میلیشیاكانی ئێران لە شاری ئەلبوکەمال لە پارێزگاى دێرەزووى سووریا، 9 چه‌كدار كوژران و 20ی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان سەرکردەیەکی سوپای پاسدارانی ئێران ناسراو بە حاجی عەسکەر لە ناو کوژراوەکاندایە.
بەگوێره‌ی سەرچاوەكه، ئه‌و فڕۆکانه‌ی هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجام داوه نەناسراوبوون و کێڵگەکانی ئەلمەیادین و دوو بارەگایان لە شاری ئەلبوکەمال و بارەگایەکی نزیک ناوچەی ئەلعەباس و بارەگایەکیان لە گەڕەکی ئەلفیلات لە پارێزگارى دێرەزوور کردووەتە ئامانج.
ڕوانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاشكراشیكرد، به‌پێی بۆچونه‌كان ره‌نگه له‌لایه‌ن سوپای ئیسڕائیل ئه‌و هێرشه ئه‌نجامدرابێت، چونكه له‌ماوه‌ی ڕابردوودا چه‌ندین هێرشكرایه سه‌ر بنكه و باره‌گای ئه‌و میلیشیایانه‌ی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئیرانن له سووریا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.