وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رێككەوتننامەی كردنەوەی قوتابخانەی دیجیتاڵی لەگەڵ وەزارەتی تەكنەلۆجیا و زانیاری ئیماڕات واژۆ كرد بۆ مەبەستی بەرزكردنەوەی ئاستی فێربوون و فێركردن و راهێنان بۆ مامۆستایان و قوتابییانی هەرێمی كوردستان.
ئەمڕۆ دووشەم ئالان حەمەسەعید ساڵح وەزیری پەروەردە لەگەڵ ئەحمەد ئەلزاهری کۆنسوڵی گشتیی ئیماڕات لە هەولێر كۆبووەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا باس لە هەماهەنگی زیاتری نێوان وەزارەتی پەروەردە و کۆنسوڵخانەی ئیماڕات کرا، دواتر لە ڕێگەی ئۆنلاین بە ئامادەبوونی عومەر بن سوڵتان ئەلعولەماء وەزیری دەوڵەت بۆ زیرەکی دەستکرد و ئابووری دیجیتاڵی و جێبەجێکردنی کار لە دوورەوە و سەرۆکی ئەنجوومەنی کارگێری قوتابخانەی دیجیتاڵی، رێککەوتننامەی هاوبەشی نێوان وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی تەکنەلۆجیا و زانیاری لە وڵاتی ئیماڕات و قوتابخانەی دیجیتاڵی واژۆ کرا.
ئامانج لە رێككەوتننامەكە و قوتابخانەی دیجیتاڵی بریتییە له بەرزكردنەوە و باشتركردنی ئاستی فێربوون و فێركردنی زیاتر و ڕاهێنان بۆ مامۆستایان و قوتابییان.
قوتابخانەی دیجیتاڵی بۆ دەستپێکردنی پلاتفۆرمی نوێی فێربوونی دیجیتاڵی دامەزراوە بە ئامانجی داڕشتنی داهاتووی پەروەردەی جیهانی لە ڕێگەی بەکارهێنانی تەکنەڵۆجیای مۆدێرن بۆ فراوانکردنی دەرفەتەکانی خوێندن بەشێوەی دیجیتاڵی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.