بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ئەمڕۆ دووشەم دەستی بەسەر ئۆتۆمبێلێكدا گرت كە كارێكی ناشارستانی لە شاری هەولێر ئەنجامداوە.
هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند: چەند ڕۆژێک لەمەوبەر گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە سوشیاڵ میدیا بڵاوبووەوە کە ئۆتۆمێلێک بەشێوەیەکی ناشارستانی لە کاتی ڕۆیشتن کاغەز و کلێنکسی فڕێ دەدایە سەر شەقام.
راشیگەیاند: ئەمڕۆ دووشەم ئۆتۆمبێلەكە لەلایەن تیمەکانی هاتوچۆ دەستی بەسەر داگیرا.
هاتوچۆی هەولێر ئاماژەی بەوەش دا كە ئێستا ئۆتۆمبێلەكە لە گۆڕەپانی دەستبەسەرداگرتنی هاتوچۆی هەولێر ڕاگیراوە و ڕێکاری یاسایی بەرامبەر گیراوەتەبەر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.