Erbil 15°C یەکشەممە 12 ئایار 13:04

كریستیانەكان ئەمساڵ هیچ چالاكییەك بەبۆنەی جەژنی قیامە ئەنجام نادەن

کوردستان TV
100%

كەنیسەی كلدانی بڕیاری دا بۆ ئەمساڵ هیچ جۆرە چالاكی و مەڕاسیمێك بەبۆنەی جەژنی قیامە لە رۆژی 31ی ئاداری داهاتوو ئەنجام نەدات.

كەنیسەی كلدانی هۆكاری رەتكردنەوەی ئەنجامدانی هیچ جۆرە مەڕاسیمێكی لە رۆژی جەژنی قیامە وەك كاردانەوەیەك بۆ بڕیاری دوورخستنەوەی كاردینال لویس ساكۆ پاتریارك و سەرۆكی كەنیسەی كلدانی لە عێراق و جیهان گەڕاندەوە كە ماوەی 6 مانگە بەهۆی مەڕسوومێكی سەرۆك كۆماری عێراقەوە لە شاری بەغدا دوورخراوەتەوە.

كەنیسەی كلدانی ئاماژەی بەوەش دا كە لە رۆژی جەژنی قیامەدا تەنیا رێوڕەسمی نوێژكردن لە كەنیسە ئەنجام دەدەن، واتە هیچ ئاهەنگ و گواستنەوەیەكی میدیایی و میوانداریی بەرپرسان و چالاكی تر بەڕێوە ناچێت.

كەنیسەی كلدانی جەختیشی كردەوە كە ئەو بڕیارەی بەرامبەر كاردینال لویس ساكۆ دەركراوە نادادپەروەری و ناحەقییەكی روونە، چونكە ناوبراو هیچ كارێكی نامرۆڤانە و نایاسایی ئەنجام نەداوە، بەپێچەوانەشەوە كاردینال هەمیشە رووی لە كاری باشە و نزیكردنەوەی لایەنەكان بووە.

جەژنی قیامە كە بەواتای زیندووبوونەوەی مەسیح دێت دوای لەخاچدانی، دووەم جەژنی كریستیانەكانە دوای جەژنی لەدایكبوونی مەسیح لە سەری ساڵی نوێی زایینی، كریستیانەكان دوای 50 رۆژ لە بەڕۆژووبوون، پێشوازی لە جەژنی قیامە دەكەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.