Erbil 15°C شەممە 11 ئایار 14:03

شەپۆڵێكی تری بارانبارین دەست پێ دەكات.. لە سبەیەوە باران دەبارێت

کوردستان TV
100%

پسپۆرێكی كەشوهەوا رایگەیاند كە شەپۆڵێكی تری بارانبارین لە هەرێمی كوردستان دەست پێ دەكاتەوە و شەپۆڵەكەش لە سبەی سێشەمەوە دەست پێ دەكات.

ئاراس جەبار پسپۆرێكی كەشوهەوا رایگەیاند: سبەی سێشەم لە کاتەکانی نیوەرۆ بەدواوە شەپۆلێکی نوێی بارانبارین ناوچە جیاجیاکانی سنووری پارێزگای هەولێر و دھۆک و ئیدارەی راپەرین دەگرێتەوە، بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکانی سنوورەکەدا رێژەی بارانبارین زیاتر دەبێت.

راشیگەیاند: لەگەڵ هاتنی شەپۆڵەكە، نزمبوونەوەی بەرچاوی پلەکانی گەرماش روو دەدات بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکانی ھەولێر و دھۆک بە ڕێژەی 4 تا 5 بەراورد بە ئەمڕۆ دووشەم، هەروەها لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكانیش بەفر دەبارێت.

هەروەها رایگەیاند: کاریگەری ئەم شەپۆڵە لە کاتەکانی سبەی شەو بە لاوازی دەگاتە ناوچەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و کەرکووک و باکوری گەرمیان، تەنیا ئەگەری نمەبارانی پچرپچر و ھەندێ شوێنێش بارانێکی کورت خایانی مامناوەند دەبێت.

ئاراس جەبار جەختیشی كردەوە كە کاریگەری ئەم شەپۆلە کورتخایەن دەبێت و بەرەبەیانی رۆژی چوارشەم کۆتایی پێ دێت.

ئاماژەی بەوەش دا كە لە رۆژی چوارشەمەوە تا ناوەراستی ھەفتەی داھاتوو کەشی تەواوی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان سەقامگیر دەبێت و پلەکانی گەرما پلە پلە رۆژانە بەرزبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.