Erbil 15°C شەممە 11 ئایار 21:32

پارتی چاكسازی توركمان هه‌ڵوێستی دژی بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی عێراق وه‌رگرت

کوردستان TV
100%


پارتی چاكسازی توركمان راگه‌یاندراوێكی بۆ ڕای گشتیی بڵاوكرده‌وه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌م 25ی3ی2024، پارتی چاكسازی توركمان بڵاویكرده‌وه‌،‎لە سۆنگەى هەستكردن بە بەرپرسیارێتى مێژوویی و یاسایی ‎بەرامبەر بە بڕیارەکانی دادگای فێدڕاڵی عێراق كه‌ بڕیاری سیاسی و نادەستوورییە هەوڵێکە بو لاواز کردنی قەوارەی سیاسیی هەرێمی کوردستان، کە سەره‌تایەکە بۆ ڕەتکردنەوەی یاساکانی هەرێمی کوردستان، کە خۆی خستووه‌ته‌ شوێنی دەسەڵاتی یاسادانان.

پارتی چاكسازی توركمان راشیده‌گه‌ێنێـت، ‎ ‎پابەند نەبوونى دادگای فیدڕاڵی بە سكاڵایه‌كی داواكاری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بەجۆرێك داواكارى دەعواى ژمارە (83)ى ئاماژەپێكراو، داواى هەڵوەشاندنەوەى 11 كورسییەكەى(كورسییەكانى كۆتا)ىنەكردووە، بەڵكو داواى دووبارە دابەشكردنەوەى كورسییەكانى پەرلەمانى كوردستانى كردووە بەسەر پارێزگەكانى هەرێمی كوردستان بەگوێرەى پێوەرى ژمارەى دانیشتووان، كەچى دادگای فیدڕاڵی لەبەندى (یەكەم)ى حوكمەكەیدا بڕیاریداوە بە نادەستوریی بوونى دەستەواژەى (11) لە ماددەى یەكەمى یاساى هەڵبژاردنى پەرلەمانى كوردستانى هەمواركراو،  واتە کورسی پەرلەمانی لە (100) کورسی پەرلەمان پێک دێت ، ئەمەش داواكار لە عەریزەى دەعواكەى داواى نەكردبوو،بەم پێیەش ئەمە دەبێتە پێشێلكردنێكى ڕوونى ئەو بنەمایەى لە یاسا و لە دادگەرییدا چەسپاوە كە دەڵێت: دەعوا لە چوارچێوەى عەریزەكەیدا سنووردارە، و نابێت حوكم بكرێت بە زیاتر لەوەى داواكار داواى دەكا. 


پارتی چاكسازی توركمان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، ئەم جۆرە بڕیارە کاریگەری لە سەر دۆخی پێکهاتەکان دروستکردووە، چونکە نەهێشتنی كورسی كۆتای پێكهاتەكان لە پەرلەمانی کوردستان، ناكۆكە لەگەڵ ئەوەی لە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی فیدراڵ و ئەنجومەنی پارێزگاکاندا هاتووە بەتەرخان كردنی کورسی بۆ پێکهاتەکان، هەروەها ناكۆكە لەگەڵ ماددەكانی (49/ بڕگەی یەکەم) و (125)ى دەستور.

 له‌ كۆتاییدا پارتی چاكسازی توركمان رایده‌گه‌ێنێت،  بە شێوەیەکی ئاشکرا پێشێڵی مافی پێکهاتەکان کراوە، ئێمە پێمان وایە بەو بڕیارانە کلتوری پێکەوەژیان و قووڵبوونەوەی گیانی یەکتر قەبووڵکردن و خۆشەویستی نێوان پێکهاتەکان لە هەرێمی کوردستان بەرەو لاوازی دەبات، لە رێگەی ئەم راگه‌یاندراوه‌شمان داواکارین لە سەرجەم پارت و لایەنە سیاسیەکان وەک هەمیشە داکۆکیکاری پاراستنی مافی پێکهاتەکان بن و رێگە نەدەن کە پێکهاتە نەتەوەییەکان لە هەرێمی کوردستان پەراوێز بخرێن و هەوڵ بۆ دوورکەوتنەوەیان لە بەشدارییان له‌ پرۆسه‌ی سیاسی و کۆی کایەی حکومرانیدا.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.