ھونەرمەندی لوبنانی کە ھەڵگری ڕەگەزنامەی سویدییە، سروودێکی ئایینی بە زمانی کوردی کە کاری وێنەگرتنەکەی لە دیاربەکر تۆمار کردووە، بڵاوکردەوە.
ماھیر زەین لە ھەژماری خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، نوێترین بەرھەمی خۆی بە زمانی کوردی بە ناوی "ئەی غەفور و ڕەحیم" کە سروودێکی ئایینییە لە مانگی ڕەمەزاندا بڵاوکردەوە.
کاری وێنەگرتنی ئەو سروودە ئایینییە لە پارێزگای دیاربەکر له كوردستانی تورکیا تۆمار کراوە.
لەگەڵ بڵاوکردنەوەی سروودە ئاینییە نوێیەکەی ماھیر زەین ڕایگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەداوە: "من زۆر بەختەوەرم کە دەرفەتێکم بۆ ڕەخسا، بۆ ئەوەی بتوانم بە چەندین زمانی جیاواز سروودی ئایینی بڵێم".
ڕاشیگەیاندووە، تا ئێستا بە ھەشت زمانی جیاواز، سروودە ئایینی تۆمارکردووە ھەروەھا و باسی لەوەش کردووە کە وەک موسڵمانێک پێی وایە سەرەڕای ھەموو جیاوازییەک ھەموو مرۆڤەکان یەکسانن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.