Erbil 8°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 09:20

"مایكرۆ رۆبۆت " داهێنانی سویسرايه‌ بۆ چاره‌سه‌ری خوێن مه‌یین و جه‌ڵته‌ی مێشك

کوردستان TV
100%


توێژه‌ران له هه‌نگاوێكی نوێدا توانیان په‌ره‌ به‌ ڕۆبۆتێكی نوێی بچووك بده‌ن كه‌ له‌ توانای دایه‌ به‌ ناو ده‌ماره‌كانی خوێندا بخولێته‌وه‌و ده‌ماره‌ گێراوه‌كانی خوین به‌ وردی پاك بكاته‌وه‌، به‌و هه‌نگاوه‌ش زانست ده‌توانێت پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ركردن له‌ كاته‌ سه‌خته‌كاندا بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆش ئاسانتر بكات.

 یه‌ك له‌و دۆخه‌ سه‌ختانه‌ی كه‌ ڕووبه‌روی پزشكان ده‌بنه‌وه‌‌ جه‌لته‌ی مێشكه‌‌ كه‌ له‌ زانستی پزیشكیدا به‌ Ischemic ناسراوه‌‌ كه‌ به‌هۆی خوێنبه‌ربوونه‌وه‌ ده‌ماره‌كانی مێشك ده‌گیرێن و ڕێگا گه‌یشتنی ئۆكسیجن به‌و به‌شانه‌ی مێشك ده‌گرێت. 

په‌یمانگای ته‌كنیكی هه‌رێمی زوریخ له‌ سویسرا له‌ هه‌نگاوێكی نوێدا په‌ره‌ی به‌ ڕۆبۆتێكی مۆگناتیسی داوه‌ كه‌ ده‌توانێت به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر سرنجراكێش و ورد و‌ زۆر به‌ئاسانی به‌ ناو گشت ده‌مار و‌ خوێنبه‌ره‌ لولپێچه‌كاندا بڕوات و چاره‌سه‌ری نه‌خۆش بكات.

به‌ گوته‌ی پسپۆڕان ئه‌م ته‌كنه‌لۆجیا نوێیه‌ ده‌توانێـت سه‌رجه‌م ئه‌و پێوه‌رو ستانده‌ركانی پێشووی پزشكی تێكبشكێنێت، به‌ جۆرێك ده‌كرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی موده‌ماره‌كان له‌ نێو خانه‌كانی مێشكیشدا به‌كار بێت. 

به‌وته‌ی توێژه‌ران، به‌رهه‌مهێنه‌رانی، ئه‌م ڕۆبۆته‌ موگناتیسییه‌یان به‌ جۆرێك دروستكردووه‌ كه‌ به‌كارهێنانی زۆر ئاسانه‌وه‌ سه‌رجه‌م سنووره‌كانی پێشكه‌وتنی ئێستای پزیشكی بڕیوه‌.

 یه‌كێك له‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م ڕۆبۆته‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌كرێت له‌ مه‌وداییه‌كی زۆر نزیكه‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی برین و به‌ركه‌وته‌كان به‌كار بهێندرێت.

وه‌ك توێژه‌رانی ڕۆبۆته‌كه‌ بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، ئه‌م ڕۆبۆته‌ له‌ ژووری تاقیكردنه‌وه‌دا له‌سه‌ر دوو توخمی كۆرپه‌ڵه‌ تاقیكراوه‌ته‌وه‌.

هه‌روه‌ها بۆ دلنیابوونه‌وه‌ی زیاتر له‌ تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی دیكه‌دا له‌سه‌ر په‌یكه‌ری به‌راز تاقیكراوه‌ته‌وه‌و و سه‌ركه‌وتوو بووه‌. چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌ درێژه‌ی په‌ره‌پێدانی ته‌كنه‌لۆجیای‌ پزیشكی،شۆڕشێكی گه‌وره‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆش بێته‌دی.

ن. ئاماده‌كردنی فه‌خری نزاری
 

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.