شەوی رابردوو، شەپۆلێکی بەفربارین سنووری حاجی ئۆمەرانی گرتەوە و 15 سانتیمەتر بەفر باری.
سەردار رەزانی، بەرپرسی تیمی بەفر ڕاماڵینی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: شەوی رابردوو شەپۆلێکی چڕی بەفربارین سنووری حاجی ئۆمەرانی گرتەوە و نزیک بە 15 سانتیمەتر بەفر باریوە، هەر لە بەیانی زوو تیمەکانمان ڕێگاوبانەکانیان لە بەفر ڕاماڵی، ئێستا هیچ ئاستەنگێکی هاتووچۆ لەبەردەم هاتووچۆی گەشتیاری و بزاوتی بازرگانی لە سنووری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران و هاتووچۆی هاووڵاتییان نییە.
راشیگەیاند: کۆی گشتی بەفربارینی ئەمساڵ لە حاجی ئۆمەران گەیشتۆتە 3 مەتر و 20 سانتیمەتر، کە هێشتا ناگاتە ئەو ڕێژەیەی کە ساڵی پێشووتر باریبوو.
کەریم سمکۆ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.