وهزارهتی دارایی و ئابووری حكومهتی ههرێمی كوردستان، له تۆڕی كۆمهڵایهتی فهیسبووك بڵاویكردهوه، لە هەژماری مندا پارەکانت هی خۆتن و بۆ ڕاکێشانیان هیچ بڕە پارەیەک نادەیت، هەرچەند پارەش رابکێشیت هەروا دەمێنێتەوە.
وهزارهت راشیگهیاندووه، مانگانە بانکەکەت لە رێی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی بانکیی بڕی تەنیا 2500 دیناری عێراقی لە هەژمارەکەت وەردەگرێت، کە هەرزانترین تێچووی بانکییە لە سەرتاسەری عێراقدا.
وهزارهتی دارایی و ئابووری ههرێمی كوردستان ئاماژهی بهوهش داوه، پرۆسەی ناوتۆمارکردن بۆ هەژماری من لە شاری دهۆك بەردەوامە و زیاد لە 17.500 فەرمانبەر تاکو ئێستا ناونووسکراون.
لە راگەیاندنی پرۆژەی ههژماری من ، سەرۆکوەزیرانی ههرێمی كوردستان مەسرور بارزانی رایگهیاند، هەژماری من؛ رێگایەکی پارێزراو و شەفاف و گونجاو بۆ فەرمانبەرانی حکومەت و خانەنشینان دەڕەخسێنێت، بۆ ئهوهی بتوانن لە ڕێی تۆڕێک لە ئامێری ڕاکێشانی پارەوە (ATM)، مووچەکانیان وەربگرن کە لە سەرووی هەزار شوێن لە سەرانسەری هەرێمی کوردستاندا بەردەست دەبن.
هەروەها ههر لهم پڕۆژهدا، فەرمانبەرانی کەرتی گشتی، دەستیان بە خزمەتگوزارییە مۆدێرنەکانی بانک دەگات؛ لەوانە قەرز، توانای پاشەکەوتکردن، حەواڵەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی، توانستی پارە راکێشانی نێودەوڵەتی و پارەدانی ئۆنڵاین و دیجیتاڵی.
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی گوتیشی، هەژماری من؛ یەکێکە لەو دەستپێشخەرییە درێژخایەنانەی کابینەی نۆیەم، کە بۆ بەدیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان و زیادکردنی خۆشگوزەرانیی هاووڵاتییان و ئاسانکاری بۆ بازرگانی لە کوردستاندا دەیخاتەڕوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.