Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 09:49

وەزارەتی دارایی و ئابووری داوای لیستی مووچە و پلە بەرزکردنەوە لە دام و ده‌زگاكان دەکات

کوردستان TV
100%

وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان داوا لە وەزارەت و فەرمانگەکان دەکات لەگەڵ لیستی مووچە، لیستی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانیش ئامادە بکەن.

بەگوێرەی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە واژۆی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری لەسەرە و ئاراستەی سەرجەم وەزارەت وشوێنه‌كان كراوه‌ و داواده‌كات، هاوپێچ لەگەڵ لیستی مووچەی فەرمانبەران بۆ مانگی ئادار، لیستێکی دیکە ئامادە بکەن کە شایستەی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی تێدا دیاری کرابێت، لە کاتی گونجاودا ئاراستەی وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بکەن.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.