ئەمشەو لە گوندێكی سنووری شارۆچكەی داقووق لە باشووری پارێزگای كەركووك تەقە لە دوو هاووڵاتی كورد كراوە و هەدووكیان بریندار كراون.
پۆلیسی شارۆچکەی داقووق (تایبەت بە کوردستان تیڤی) راگەیاند: ئەمشەو یەكشەم و کەمێک پێش ئێستا لە گوندی ئەنگیجە سەر بە شارۆچکەی داقووق دوو هاووڵاتی کورد بە سواری ماتۆڕسکیل چوونە سەردانی مەڕ و ماڵەتەكانیان بكەن.
راشیگەیاند: لەلایەن چەند چەکدارێكی نەناسراوەوە دەسڕێژی گولـلەیان لێ كراوە و هەردووكیان بریندار كراون.
هەروەها رایگەیاند: دوو بریندارەكە ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئازادی شاری کەرکووک کراون و ئێستا چارەسەری پزیشكی وەردەگرن.
پۆلیسی شارۆچکەی داقووق ئەوشی گوت كە لێکوڵینەوەكانیان لە رووداوەکە دەستپێكردووە، ئاماژەی بەوەش دا كە تا ئێستا ناسنامەی تەقەكەرەكان ئاشكرا نەكراون و هەروەها دەستگیریش نەكراون.
كەركووك / هەڵۆ جەباری
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.