Erbil 15°C یەکشەممە 12 ئایار 10:16

وەزارەتی خوێندنی باڵا سەرجەم مامۆستا و فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان ئاگادار دەكاتەوە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاگادارییەكی ئاراستەی گشت مامۆستا و فەرمانبەرانی سەر بە دامودەزگاكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كرد كە ئێستا دەتوانن لە وڵاتی كۆریای باشوور خوێندنی درێژە بە خوێندنی ماستەر بدەن.

وەزارەتەكە لە ئاگادارییەكەدا بڵاوی كردەوە: فەرمانبەران و مامۆستایانی سەر بە دامودەزگاکانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و سەرجەم دامەزراوەکانى حکوومەتى هەرێم ئاگادار دەکاتەوە کە وڵاتی کۆریاى باشوور لە چوارچێوەى هەماهەنگی وەزارەتی پلاندانان و سێنتەری لێکۆڵینەوەی پەرەپێدانی نێودەوڵەتی کۆریای باشوور (KDI School) ژمارەیەک کورسی خوێندنى ماستەر لەبوارەکانی (سیاسەتى گشتى، سیاسەتى پەرەپێدان و بەڕێوەبردنى گشتى و خاوەندارییەتی فکری و سیاسەتی گەشەپێدان) لە زانکۆکانی وڵاتی کوریای باشوور تەرخان دەکات.

بڵاویشی كردەوە: هەر کەسێک مەرجەکانى تێدا بەرجەستە بێت و ئارەزووی خوێندنی لە زانکۆکانی وڵاتی کۆریاى باشوور هەیە، بە لەبەر چاوگرتنی ئەم تێبینیانەی خوارەوە دەتوانێت داواکاری لە ڕێگەی لینکی هاوپێچ پێشکەش بە سەرچاوەی زەمالەکە بکات:

https://kdischool.ac.kr/menu.es?mid=a40202000000

مەرجەکان بریتین لە:

•  پێشکەشکار دەبێت فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

•  پێشکەشکار دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بەدەستهێنانی دواین بڕوانامە.

•  پێشکەشکار دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (65%) کەمتر نەبێت.

•  ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆیە بەر لە پێشکەشکردن، تکایە تەواوی وردەکارییەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن.

•  داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت).

•  کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وەزارەتمان تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێ دەدرێت، واتا بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.

•  کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی کۆریاى باشوور پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.

تێبینی:

-  هەرکەسێک مەرج و ڕێنماییەکانى تێدا بەرجەستە نەبێت، دواجار مۆڵەتی خوێندنی پێنادرێت.

-  تکایە بۆ هەر پرسیارێک یان زانیاری زیاتر سەرەتا سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.

-  دواکات بۆ پێشکەشکردن و مەرجی زمان لە زانکۆیەک بۆ زانکۆیەکی تر، یان لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەکى دیکە جیاوازە، تکایە بەر لە پێشکەشکردن بە وردی سەرنجی مەرج و ڕێنماییەکان بدەن.

- دوای وەرگرتن لەم زەمالەیە، تکایە بە مەبەستی کردنەوەی فایل سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن:

https://scholarship.digital.gov.krd/#/login

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.