Erbil 15°C یەکشەممە 12 ئایار 05:45

سبەش بارانبارین بەردەوام دەبێت و دووسبەی كەشوهەوا خۆش دەبێتەوە

کوردستان TV
100%

دەستەی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق رایگەیاند كە سبەی دووشەم بارانبارین بەردەوام دەبێت، بەڵام دووسبەی سێشەم كەشوهەوا خۆش دەبێتەوە و باران نامێنێت.

عامڕ جابری بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەستەی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق رایگەیاند: ئەمڕۆ باران بە ڕێژەیەكی باش لە بەشێكی زۆری ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق باریوە.

راشیگەیاند: ئەم شەپۆڵەی بارانبارین بۆ سبەی دووشەمیش لە تەواوی عێراق بەردەوامی دەبێت.

ئاماژەی بەوەش دا كە دووسبەی سێشەم كەشوهەوای هەرێمی كوردستان و عێراق ئارام دەبێتەوە و ئاسمان خۆرهەتاو دەبێت و هەور نامێنێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.