Erbil 15°C شەممە 11 ئایار 15:45

فڕۆكە جەنگییەكان چەند ناوچەیەكی سیدەكان بۆردومان دەكەن

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەكشەم فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا چەند ناوچەیەكی سنووری سیدەكانیان بۆردومان كرد و بەهۆیەوە ترس و دڵەڕاوكێ بۆ هاووڵاتییانی ناوچەكە دروست بووە.

پەیامنێری (كوردستان تیڤی) لە سیدەكان پێی راگەیاندین: ئێوارەی ئەمڕۆ کاتژمێر 4:45 فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا بە ئاستێکی زۆر نزم بەسەر شارۆچكەی سیدەکان و گوند و ئاواییەکانی ئەم دەڤەرە و ناوچە سنوورییەکانی خواکوڕک و لۆلان  سووڕاونەتەوە.

راشیگەیاند: فڕۆکە جەنگییەكان هەروەها ئەمڕۆ ژمارەیەک بنکە و پێگەی چەکدارانی پەکەکەیان لەو ناوچە سنوورییانە بۆردومان کردووە.

هەروەها رایگەیاند: بەهۆی مەترسیداری شوێنی بۆردومانەكان، تا ئێستا زیانەکان نەزانراون، بەڵام بۆردومانەكان بوونەتە هۆی دروستكردنی ترس و دڵەڕاوکێی هاووڵاتییانی ناوچەكە.

بەشێوەیەكی گشتی ماوەی دوو هەفتەیە بۆردومانەکانی سوپای تورکیا بە بیانووی بوونی چەکدارانی پەکەکە بۆ سەر ناوچەكانی هەرێمی كوردستان زیادی کردووە.

هەفتەی ڕابردووش فرۆکەکان لە ماوەی دوو ڕۆژدا دووجار گوندی قوڕنان و چیای ڕواڵیان لە سنووری ئاواییەکانی گەڵی شێخ زادان بۆردومان کرد، وەک دانیشتووانی ئەو گوندانەش ئاماژەیان دا كە ئەو شوێنەی لە گوندی قوڕنان بۆردومان کراوە پێشتر شوێنی نیشتەجێبوونی هاووڵاتییان و ئاژەڵدارانی ئەو گوندە بووە.

سیدەكان / مەهدی داود

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.