Erbil 15°C شەممە 27 نیسان 22:40

كوردستانی ئێران.. کۆڵبەرێکی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە کوژرا

کوردستان TV
100%


 بە تەقەی راستەوخۆى هێزە  ئه‌منییه‌كانی ئێران کۆڵبەرێکی کورد کوژرا کە خەڵکی شاری جوانڕۆی كوردستانی ئێران.

رێكخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ لە راگەیەندراوێكدا بڵاویکردەوە" دوێنێ شه‌ممه‌ 23ی3ی2024، هێزە ئه‌منییه‌كانی ئێران لە سنوری نەوسود تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و بەهۆیەوە کۆڵبەرێک كوژراوە". 

بەپێی راگەیەندراوەكەی ڕێکخراوی هەنگاو، ئەو كۆڵبەرەی كوژراوە، ناوی (پەیمان ئەحمەدی) تەمەن 35 ساڵە و خەڵکی گوندی کاکەڕەشی سەر بە شاری جوانڕۆی كوردستانی ئێران بووە. 
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.