Erbil 15°C یەکشەممە 12 ئایار 12:22

کەشناسی هه‌رێمی كوردستان بڕی بارانبارینی 24 کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە ‌

کوردستان TV
100%


بڕی بارانبارینی 24 کاتژمێری رابردووی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرایه‌وه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڕی باران بارینی 24کاتژمێری رابردوو( 9ی بەیانی دوێنی تا 9ی بەیانی ئەمڕۆ یه‌كشه‌م) بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاندووه‌، لە پارێزگای هەولێر لە ناوچەی حاجی ئۆمەران بووە بە بڕی 22.6 ملم، لە پارێزگای سلێمانیش لە سەرکەپکان و قەڵادزێ باریوە بە بڕی 12 ملم.

هاوکات، لە پارێزگای دهۆک زۆرترین بڕی باران لە کانی ماسی بووە کە بڕی 33ملم بارانی لێ باریوە و لە پارێزگای کەرکوک لە کەلار و مەیدان زۆرترین بڕی باران باریوە کە 0.2 ملم بووە، لە پارێزگای هەڵەبجەش تەوێڵە زۆرترین بڕی بارانی لێ باریوە کە 3.5 ملم بووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.