د.دارا ئەحمەد محەمەد پسپۆڕی نەشتەرگەری هەرس و وجگەر و پەنكریاس و كۆڵۆن و قەڵەوی، له روونكردنهوهیهكدا ئاگاداری ڕۆژوهوانان دهكات له چهندین ئامۆژگاری و ڕێنمای گرنگ بۆ نانی ئێوارە (بەربانگ كردن) بهم شێوهیه:
پێش دەستكردن بە نانخواردنی (یەک دەنك خورما) بخۆ بۆ قەرەبووكردنەوی ئەو (ڕێژە شەكرەی كە لەدەستتداوە)، پاشان (پەرداخێك ئاو ) بخۆرەوە پێش دەستكردن بە نانخواردن.
سەرەتای نانخواردن بە (شۆربایەكی گەرم ) دەستپێبكە چونكە (گەدەت نەرم دەكاتەوە) و لە( ئازاری گەدە )دەتپارێزێت پاشان (زەڵاتە) بخۆ دواتر (ژەمە سەرەكییەكە.)
كاتی بەربانگ خواردنی جیاواز بخۆ وەك:
زەڵاتە، گۆشت، ماسی، پاقلەمەنییەكان.
ڕێژەیەكی باش لە ئاو بخۆرەوە لەنێوان نانی ئێوارە و پارشێودا.
ژێدهر- ڕاگەیاندنی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.