پاڵه‌وانێتیه‌تی بلیتز بۆ كوڕان و كچان له یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
د.دلزار حه‌مه ساڵح سه‌رۆكی یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد به ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی راگه‌یاند، ڕۆژی دووشه‌م 25ی3ی2024، كاتژمێر 8ی شه‌و له هۆڵی یانه‌كه‌مان پاڵه‌وانێتیه‌تی بلیتز بێ رێت بۆ كوڕان و كچان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
گوتیشی، پاڵه‌وانێـتییه‌كه به سیسته‌می سویسڕی بۆ 7 ڕاوند و كاتی 3min+2sec دێته ئه‌نجامدان.
یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه، له به‌شداری له پاڵه‌وانێتییه‌كاندا له پله‌كانی پێشه‌وه‌یه به به‌ده‌ست هێنانی چه‌ندین نازناو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.