بڕیارى یەک ساڵ لێخۆشبوون لە کرێى ساڵانە و 6 مانگ لە ڕوسماتى خاشاکى هەموو ئەو دوکانانەى لەنگە کە بەهۆى ڕووداوى ئاگرکەوتنەوەکە زیانیان بەرکەوتووە پەسندکرا.
له راگهیاندراوێكدا پارێزگای ههولێر بڵاویكردهوه، دوای ئەوەی ئێوارەی ڕۆژی 2024.2.27، ئاگرێکی گەورە لە بازاڕی لەنگەی شاری هەولێر کەوتەوە و بەهۆیەوە (166) دوکانی بازاڕەکە زیانیان پێگەیشت، لە دانیشتنى ژمارەى 10ى ئەنجوومەنى شارەوانى هەولێر لە2024.3.6، سەبارەت بە هاریکارى و یارمەتیدانى زیانلێکەوتووانى بازاڕەکە بڕیاردرا بەڵێخۆشبوونى (یەک ساڵ) لە کرێى ساڵانە و (6 مانگ) لێخۆشبوون لە ڕسووماتى خۆڵ و خاشاکى هەموو ئەو دوکانانەى بازاڕەکە، کە گرێبەتستیان لەگەڵ سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر هەیە و بەهۆى ڕووداوى ئاگرکەوتنەوەکە زیانیان بەرکەوتووە.
پارێزگای ههولێر ئاماژهی بهوهش داوه، ئەمڕۆ یەکشەممە 2024.3.24، ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر، بڕیارەکەى پەسەند کرد و لەمڕۆوە بڕیارەکە لەلایەن بەشى ژمێریارى و داهات و گرێبەستەکان دەچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.