Erbil 15°C یەکشەممە 28 نیسان 16:06

سوننه‌كان سوپاسی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی ده‌كه‌ن

کوردستان TV
100%

هەرسێ هاوپەیمانێتیی عەزم، حەسم و سیادە لە ڕاگەیەندراوێکدا لەبارەی هەوڵی پارت و لایەنەکان بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، سوپاسی سەرۆک مه‌سعود بارزانی دەکەن.

ئەمڕۆ یەكشەممە 24ی3ی2024، هەرسێ هاوپەیمانێتیی عەزم، حەسم و سیادە ڕاگەیەندراوێکییان لەبارەی هەوڵی پارت و  لایەنەکان بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی سەرۆکی  ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڵاوکردەوە، تیایدا سوپاسی سەرۆک بارزانی دەکەن لە پێناو  هه‌وڵ و خەمخۆرییەکانی بۆ چارەسەرکردنی كێشه‌ی پۆستی سه‌رۆك.

هەرسێ هاوپەیمانێتیی عەزم، حەسم و سیادە ئاماژە بە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لەناو ئه‌نجوومه‌ن و یەکلایکردنەوەی پۆستی سەرۆک لەلایەن پەرلەمانتارانەوە دەکەن، ئەوەش بەپێی ڕێکارە یاساییەکان .

 ئاماژەیان به‌وه‌ش داوە، پڕکردنەوەی بۆشایی دەستووریی سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هەنگاوێک دەبێت بە ئاراستەی چالاکردنەوەی ڕۆڵی ئه‌نجوومه‌ن لە ئەرکەکانی یاسادان و چاودێریی.

راشیده‌گه‌یه‌نن، پڕکردنەوەی بۆشایی دەستووریی سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، هەنگاوێک دەبێت بە ئاراستەی چالاکردنەوەی ڕۆڵی ئه‌نجوومه‌ن لە ئەرکەکانی یاسادان و چاودێریی.
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.