Erbil 22°C چوارشەممە 18 ئەیلوول 04:13

چین خه‌ونی دروستكردنی نه‌وه‌ی نوێی دیسکی تیشكی 125 تێرابایتی هێنایه‌ دی

کوردستان TV
100%


زانایانی چینی شێوازێکی نوێی هەڵگرتنی دیجیتاڵییان پەرەپێداوە کە دەتوانێت به‌ چڕی نزیکەی 10 هەزار جار زیاتر لە فۆرماتەکانی پێشووتری جۆری (ODS)   یان هه‌مان هەڵگرتنی زانیاری روناكی ، داتاكان له‌خۆیدا هه‌ڵبگرێت.له‌ ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی ئه‌م پڕۆژه‌ به‌رفراوانه‌، ده‌توانردرێت ئاستی كۆگاكردن و هه‌ڵگرتنی داتاكان، له‌ قه‌باره‌ییه‌كی وه‌ك یاریگایه‌كی وه‌رزشی بۆ ژوورێكی بچووك كه‌م بكرێته‌وه‌.پرسی پێویستی به‌ بارگاویكردنی دیجیتاڵی ڕۆژ به‌ڕۆژ له‌ زیادبووندایه‌، ئه‌مه‌ش بۆ خواستی زۆری دامه‌زراوه‌ و كۆمپانیاكان و به‌كاربه‌ران له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهاندا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.
 
له‌و ڕوویه‌شه‌وه‌، توێژه‌ران لێكۆلینه‌وه‌ی زۆریان بۆ په‌ره‌پێدان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هه‌ڵگرتنی سیسته‌می خێرای دیجیتاڵی ئه‌نجامداوه‌. له‌ ئێستادا له‌ ئاستی جیهانی، كۆمپانیاكانی تایبه‌ت به‌م بواره‌ به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رفراوانتر له‌ هه‌وڵه‌كانیان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئه‌م خزمه‌تگوزاریه‌ كار ده‌كه‌ن.

نه‌وه‌ی نوێی دیسكه‌كانی تیشكی خه‌ریكه‌ له‌ خه‌ونه‌وه‌  ده‌بیته‌ راسته‌قینه‌
 
نه‌وه‌ی نوێی كۆگاكردنی زانیارییه‌كان له‌ دیسكی تیشكیدا، هاوشێوەی فۆرماتەکانی پێشوو له‌وانه‌ش دیسکەکانی بلوڕەی Blu-ray كار ده‌كات. به‌ هۆی به‌كارهێنانی نانۆ ته‌كنه‌لۆژیا و ته‌لارسازی و زۆربوونی داتا و زانیاریه‌كانی جۆری ( 3D ) رێژه‌ی هه‌ڵگرتنی داتا و زانیارییه‌كان له‌م سیسته‌مه‌ نوێیه‌دا به‌ چڕی ده‌ هه‌زار هێندەی سیسته‌می پێشوو بۆ به‌ركاربه‌ران ده‌ستبه‌ر ده‌بێت. 
 


ئه‌م پێشكه‌وتنه به‌چه‌ند قۆناغێك كاری وردی له‌سه‌ر كراوه‌. له‌ قۆناغی یه‌كه‌مدا، ئاستی چڕی دیسکی رووناكی به‌رز كرایه‌وه‌ ئه‌وه‌یش به‌ دانانی سەدان چینی داتای کۆکراوه‌ی سێ ڕەهەندی ( 3D ). له‌ قۆناغی دوه‌میشدا سه‌دان چین له‌ جۆرێك فیلمی ته‌نكی خرایه‌ سه‌ر دیسكه‌كه‌وه‌ كه‌ توانای به‌رگرییكردنی زۆری بۆ رووناكی كه‌له‌كه‌بوو هه‌یه‌.
 
 لە کۆتاییدا، دەبێت تەکنەلۆژیای خوێندنەوە و نووسینی داتا بۆ ئەم چارەسەرە ئاڵۆزە نوێیە دابڕێژرێت. ئه‌وه‌ی جی سه‌رسوڕمانه‌ ئه‌وه‌یه‌ سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌وانه‌ ئه‌م دیسكه‌ هه‌م له‌ رووی قه‌باره‌ و هه‌م له‌ رووی ئه‌ستورییه‌كه‌ی  ته‌نكتر و له‌ شێوه‌ كۆنه‌كه‌ی دیسكی روناكی ده‌رده‌كه‌وێت و ئه‌مه‌ش به‌ شۆڕشێكی دیكه‌ له‌ بواری هه‌لگرتن و كۆگا كردنی داتا و زانیاری ئه‌ژمار ده‌كرێت. 

ن. ئاماده‌كردنی ئیبراهیم ئیسماعیل
 

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.