وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاگادارییه‌كی بۆ سێ یه‌كه‌مه‌كان و خاوه‌ن بڕوانامه باڵاكانی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرده‌وه.
له ئاگادارییه‌كه‌ی خوێندنی باڵادا هاتووه، ئاگادارى سەرجەم سێ یەکەمەکان و خاوەن بڕوانامە باڵاکانى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان دەکه‌ین، کە دانیشتوى ناوچەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێمى کوردستانن و پار ساڵ لەلایەن وەزارەتمانهوه کۆدیان وەرگرتووە، پێویستە لە ئەمڕۆوە بۆ ماوەى 21 رۆژ فۆڕمى ئەلیکترۆنى هاوپێچ پڕبکەنەوە، بۆ ئەوەى دەرفەتى دامەزراندنیان لە ناوچەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێم لەدەست نەچێت.
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، بۆ پڕکردنەوەى فۆڕمەکە کلیک لەسەر ئەم لینکەى خوارووە بکەن:
https://submit2-2024.iraqi-fpsc.gov.iq/?fbclid=IwAR04u6WEgwazxxOOXjInxqyTMOk9GAcYFEG75GKFM56Qnxz1pxHLzFyTw1I
وه‌زاره‌ت بڵاویشیكردووه‌ته‌وه، بۆ زانیاری زیاتر سەبارەت بە پڕکردنەوەی فۆرمەکە، سەردانی ماڵپەڕی فەرمی ئەنجومەنی راژەی گشتی عێراقى بکەن:
https://iraqi-fpsc.gov.iq/
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.