Erbil 15°C دووشەممە 13 ئایار 09:43

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ بۆ ده‌وامی مامۆستایان و قوتابییان بڕیارییدا

کوردستان TV
100%


وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاندراوێكی له‌ باره‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌وامی ناوه‌نده‌كانی خوێندن بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌دا هاتووه‌، لەمانگی پیرۆزی رەمەزاندا لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دەوامی ناوەندەکانی خوێندن ، وێڕایی پیرۆزبایی ئەم مانگە پیرۆزە لە پەروەردکاران و مامۆستایان و قوتابیان، به‌ فەرمانی  وەزیری پەروەردە،بڕیاردار کە لەمانگی ڕەمەزان ئاسانکاری لە دەوامی ناوەندەکانی خوێندنی حکومی بکرێت، بەم شێوەیە: 
1- هەر وانەیەک تەنها (30) سی خولەک دەبێت. 
2- بەڕێوەبەری ناوەندەکانی خوێندن ئاسانکاری تەواو بکەن بۆ مامۆستایان ، بەتایبەت مامۆستایانی ئافرەت. 
3- قوتابخانەکانی ئێواران( مسائي)  بەهەمان شێواز (10) خولەک لە هەر وانەیەک  کەمدەبێتەوە و دەسەڵاتی ڕێکخستنی دەوامی ناوەندەکانی خوێندنی ئێواران لەمانگی رەمەزاندا دەدرێتە بەڕێوەبەری ناوەندەکە. 
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.