Erbil 15°C دووشەممە 13 ئایار 04:51

مەسرور بارزانی بە توندی سەركۆنەی هێرشەكەی مۆسكۆ دەكات

کوردستان TV
100%

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان هێرشەكەی شەوی رابردووی سەر مۆسكۆی پایتەختی رووسیای بە تیرۆریستی ناوبرد و بە توندیش سەركۆنەی كرد.

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس بڵاوی كردەوە "بە توندی سەرکۆنەی هێرشە تیرۆریستییەکەی شەوی ڕابردووی مۆسکۆ دەکەم".

مەسرور بارزانی بڵاویشی كردەوە "هاوخەمم لەگەڵ کەسوکاری قوربانییەکان و بریندارەکان و خەڵک و حکوومەتی ڕووسیا لەم ساتە سەختەدا".

شەوی رابردوو لەلایەن چەند چەكدارێكەوە هێرش كرایە سەر هۆڵێكی ئاهەنگگێڕان لە مۆڵێكی قەرەباڵغی دەوروبەری مۆسكۆی پایتەختی رووسیا، چەكدارەكان بە هەڕەمەكی تەقەیان لە هاووڵاتییان دەكرد و نارجۆكیان بەكاردەهێنا، دوایین ئامارەكان دەری دەخەن كە لە ئەنجامی هێرشەكەدا 93 كەس كوژران و زیاتر لە 150 كەسی تریش بریندار بوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.