Erbil 13°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 22:35

كەشناسی رەوشی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوكردەوە

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی رەوشی كەشوهەوای ئەمڕۆ شەممە و سبەی یەكشەمی ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاو كردەوە.

كەشناسی سەبارەت بە كەشوهەوای ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند: ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە زۆربەی کاتەکاندا لەگەڵ بارینی نمەباران و هەندێک جار مامناوەند دەبێت، هەروەها ئەگەری بارینی بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانیش هەیە، هەروەها پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی دوێنێ هەینی .

راشیگەیاند: خێرایی با مامناوەند دەبێت و ئاراستەكەشی باشووری خۆرئاوا دەبێت، هەروەها مەودای بیننیش لەنێوان 9-10 كم دەبێت.

سەبارەت بە كەشوهەوای سبەی یەكشەممەش، كەشناسی رایگەیاند: ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی بارانی پچرپچڕ، لە کاتەکانی ئێوارەدا رێژەی دابارین زیاتر دەبێت لە ناوچەکانی گەرمیان و هەڵەبجە و هەندێ ناوچە لە باشووری پارێزگای سلێمانی، پلەكانی گەرماش نزیک دەبێتە لە تۆمارکراوی ئەمرۆ شەممە.

ئاماژەی بەوەش دا كە خێرایی با بەهەمانشێوە مامناوەند دەبێت و ئاراستەكەشی باشووری خۆرئاوا دەبێت، مەودای بینینش 9-10 كم دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی بەمشێوەیەی خوارەوە بڵاو كردەوە:-

هەولێر: 17

سلێمانی: 15

دهۆک: 16

کەرکووک: 18

هەڵەبجە: 17

زاخۆ: 17

سۆران: 13

حاجی ئۆمەران: 6

گەرمیان: 22

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.