Erbil 13°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 22:39

پێشەوا هەورامانی روونی كردەوە كە كەی كێشەی مووچە سەری هەڵدا

کوردستان TV
100%

گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە نووسینێكدا روونی كردەوە كە كەی و چۆن كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان سەری هەڵدا.

پێشەوا هەورامانی گوتەبێژی حكوومەت رایگەیاند: بابەتی مووچە نەدەبووە کێشە ئەگەر قوباد تاڵەبانی داوای لە خالید شوانی نەکردایە داوای جیا کردنەوەی مووچەی سلێمانی بکەن لە بەغدا بۆ ئەوەی کەس لە داهاتی سلێمانی نەپرسێت.

راشیگەیاند: دواتر هەر کاک قوباد ئەمری بە سەرۆکی فراکسیۆنی حزبەکەی کرد لە بەغدا کە لەژێر واژۆی پەرلەمانتارێکی ئۆپۆزسیۆنی ساختە واژۆ بکەن بۆ ئەوەی راستەوخۆ پارەی سلێمانی بنێرن.

پێشەوا هەورامانی گوتیشی: بێگومان ئێستا دوای ئەو هەموو نەهامەتییەی بەسەر میلـلەتەکەمان هێنایان نایانەوێ دان بە هەڵەکەیاندا بنێن، بۆیە قسەکانی گوتەبێژی حکوومەت بە هی خۆیان نازانن، چونکە پابەندی بریارەکانی حکوومەت نەبوون و ئەوەندەی لە خزمەت بڕیارەکانی دژ بە میلـلەتەکەمان بوون ئەوەندە لەخزمەت خەڵک و میللەتەکەمان نەبوون و کە راستییەکان دەوترێن یەکسەر دەشڵەژێن و بەیاننامە دەردەکەن!

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.