بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی رایگەیاند كە ئەمشەو بارینی بەفر و باران لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی بڵاوی كردەوە: ئەمشەو بارانبارینى پچڕپچڕ بەردەوام دەبێت لە باکور و ناوچەکانى ئیدارەى ڕاپەڕین و ناوەڕاستى هەرێم تا نیوە شەو.
بڵاویشی كردەو: پاشان کاریگەری بارانبارینەكە لە ناوچەکانى ڕۆژهەڵات و هەندێ ناوچەى گەرمیان و کەرکووک دەبێت و لەگەڵ بارینى بەفرێکى کەم لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانى باکورى ڕۆژهەڵات و دروستبوونى تەمێکى سووک لە هەندێ ناوچەى جیا جیا.
هەروەها ڕێژەی باران بارینى 12 کاتژمێرى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێمی كوردستانیشی بەمشێوەی خوارەوە بڵاو كردەوە:-
هەولێر5.7 ملم
شەمامک 13.0
پیرمام 11.6 ملم
سلێمانى2.5 ملم
چەمچەماڵ 2.0 ملم
دهۆک 12.9 ملم
زاخۆ 18.0 ملم
ئاکرێ 28.2 ملم
ئامێدى 21.8 ملم
بامەرنێ 16.6 ملم
بارزان 15.2 ملم
شەقڵاوە 17.6 ملم
بازیان 2.6 ملم
دەربەندیخان 0.4 ملم
حاجى ئۆمەران 8.4 ملم
هەڵشۆ 10.0 ملم
کەلار 1.0 ملم
خەبات 9.4 ملم
مانگیش 5.0 ملم
مەیدان 1.0 ملم
سۆران 11.6 ملم
پێنجوێن 3.2 ملم
ماوەت 3.2 ملم
قەڵادزێ 6.0 ملم
باتوفە 20.8 ملم
سیدەکان 12.8 ملم
کەرکووک 3.2 ملم
دووز 1.4 ملم
خانەقین دڵۆپ دڵۆپ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.