نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ هەینی وادەی سەردانە فەرمییەكەی سەرۆك وەزیرانی عێراقی بۆ وڵاتی ئەمەریكا ئاشكرا كرد.
نووسینگەی سەرۆك وەزیران بڵاوی كردەوە: محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەسەر داوای جۆ بایدن سەرۆكی ئەمەریكا، رۆژی 15ی نیسانی داهاتوو بە سەردانێكی فەرمی دەگاتە ئەمەریكا.
بڵاویشی كردەوە: سوودانی و جۆ بایدن لەو سەردانەدا تاوتوێی پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و ئەمەریكا لە دوای قۆناغی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش دەكەن.
ئاماژەی بەوەش دا: هەر لەو سەردانەدا رێككەوتنێكی نوێی ستراتیجی لەنێوان عێراق و ئەمەریكا لە بوارەكانی سیاسەت و ئابووری و دارایی و رۆشنبیری و خوێندن و ئەمنی ئیمزا دەكرێت.
هەروەها بڵاوی كردەوە: سەرۆك وەزیرانی عێراق و سەرۆكی ئەمەریكا لە درێژەی گفتگۆكانیاندا و هەر لەو سەردانەدا كۆمەڵێك بابەتی تری سەقامگیری هەرێمی و ناوچەیی تاوتوێ دەكەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.