Erbil 13°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 22:26

گوتەبێژی حكوومەت: كاتی ئەوە هاتووە خەڵكی كوردستان رووبەڕووی خاكفرۆش و ماففرۆشان ببنەوە

کوردستان TV
100%

گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەمشەو هەینی رایگەیاند كە کاتی ئەوە هاتووە خەڵکی بە شەرەفی کورستان بەرامبەر بە خاکفرۆش و ماففرۆشان هەڵوێستی جدی وەرگرن و رووبەروویان ببنەوە.

پێشەوا هەورامانی گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان گوتی "ئێمە هەموومان لەگەڵ سەروەری یاسا و دادگایەکی بێ لایەن و دەستوورین، بەڵام تا ئێستا بە پێی دەستوور عێراق دادگایەکی دەستووری نيیە و ئەو دادگایە بە نا دەستووری بەردەوامە و بڕیارەکانیشی نا یاسایی و نا دەستوورین".

گوتیشی " ئەوانەی لە کوردستان پشتگیری ئەم دادگایە دەکەن لەبەر ئەوەیە لە بەرژەوەندیی ئەوان هەڵسوکەوت دەکات و بڕیاری نا دەستووری دەدات، بەڵام پێویستە خەڵکی کوردستان بزانێت کە خۆفرۆشان لایان گرنگ نییە چەند مافی دەستووری کوردستان بە دەستەوە دەدەن".

پێشەوا هەورامانی ئاماژەی بەوەش دا "بەهۆی ئەوەی ئەم بەناو دادگایە لە بەرژەوەندیی ئەوان و دژی حکوومەت بریار دەدات مافی دەستووری هەرێم پێشێل بکرێت".

جەختیشی كردەوە كە  "کاتی ئەوە هاتووە خەڵکی بە شەڕەفی کورستان بەرامبەر بە خاکفرۆش و ماففرۆشان هەڵوێستی جدی وەرگرن و رووبەروویان ببنەوە".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.