Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 12:27

پرسه‌نامه‌يه‌ك له‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌

کوردستان TV
100%

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پرسەنامەیەكی بەهۆی كۆچی دوایی كەسایەتی دیاری هەڵەبجە حاجی محەمەد بامۆكی بڵاو كردەوە.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پرسەنامەكەدا رایگەیاند: بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو حاجى محه‌مه‌د بامۆكى كه‌سايه‌تيى ديارى هه‌ڵه‌بجه‌، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ خێزان و كه‌سوكارى به‌ڕێزيان ده‌كه‌م، هاوخه‌ميانم.

نێچیرڤان بارزانی راشیگەیاند: له‌ خواى مه‌زن هيواخوازم گيانى خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.