Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 11:56

كەمێك پێش ئێستا بوومەلەرزە لە پارێزگایەك رووی دا

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ هەینی و كەمێك پێش ئێستا بوومەلەرزەیەك لە سنووری پارێزگەی نەینەوا رووی دا و بەهۆیەوە هاووڵاتییان پارێزگەی دهۆك و ناوچەكانی دیكە هەستیان پێ كرد.

بەگوێرەی بەڕێوەبەرایەتی بوومەلەرزەزانی عێراق، بوومەلەرزەكە كاتژمێر 4:39ی سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ هەینی رووی داوە.

گوڕی بوومەلەرزەكە 3.5 پلەی رێختەر بووە و چەقی روودانەكەشی لە قوڵایی 6 كم لە ناوەندیی شاری مووسڵ لە پارێزگەی نەینەوا بووە.

بەهۆی بەهێزی بوومەلەرزكە، هاووڵاتییانی پارێزگای دهۆك و بەردەڕەش و چەند ناوچەیەكی دیكەش هەستیان پێ كردووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.