Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 12:28

لە كەركووك 33 كەس دەستگیركران.. بەم رەمەزانە قوماریان كردووە

کوردستان TV
100%

پۆلیسی پارێزگای كەركووك دەستگیركردنی 33 كەسی راگەیاند كە بەشێوەی نهێنی و لە هۆڵێكی وەرزشیدا بەم مانگی رەمەزانە هەڵسابوون بە ئەنجامدانی قومار.

پۆلیسی كەركووك بڵاوی كردەوە: دوای وەرگرتنی زانیارییەكان، هێزەكانی پۆلیس بەسەر هۆڵێكی وەزرشییان دادا كە كۆمەڵێك بازرگان و كەسی دەوڵەمەند تێیدا خەریكی ئەنجامدانی قوماكردن بوون.

بڵاویشی كردەوە: سەرجەم تۆمەتبارەكان و ئەوانەشی لە هۆڵەكەدابوون لە كاتی ئەنجامدانی قوماركردنەكەدا دەستگیركران كە ژمارەیان 33 كەس بوو.

ئاماژەی بەوەش دا كە هێزەكانی پۆلیس دەستیان گرت بەسەر پارە و سەرجەم ئەو كەلوپەلانەی كە قومارەكانی پێ ئەنجام دەدرا، هەروەها تۆمەتبارەكانیش بە فەرمانی دادوەر و بە ماددەی 389 یاسای سزادانی عێراقی دەستبەسەركران.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.