Erbil 15°C دووشەممە 13 ئایار 22:23

لە یەكەم رۆژی نەورۆز كەسێك بەهۆی رووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەست دا

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەم لە یەكەم رۆژی نەورۆزدا لە ناو شاری كەلار لە نزیك كەمپی زانكۆی گەرمیان، لە ئەنجامی رووداوێكی هاتوچۆ لێخوڕی ماتۆڕسكیلێك گیانی لەدەست دا و كەسێكی تریش بە سەختی بریندار بوو.

هاتوچۆی گەرمیان بڵاوی كردەوە: ئەمڕۆ پێنجشەم ڕووداوێکی پێکدادان لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا و ماتۆڕسکیلێکی دوو تایە ڕووی دا.

بڵاویشی كردەوە: لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا بەداخەوە لێخوڕی ماتۆڕسکیلەکە گیانی لەدەست دا و کەسیکی تریش بریندار بوو .

هەروەها بڵاوی كردەوە: بریندارەکە ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار کرا، لەلایەن تیمەكانی هاتوچۆش لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێ کرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.