Erbil 15°C دووشەممە 13 ئایار 04:01

ڕوونکردنەوەیەک لە نووسینگەی وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکان

کوردستان TV
100%

نووسینگەی راگەیاندنی وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکان ئەمڕۆ پێنجشەم روونكردنەوەیەكی لەبارەی كەسێك بڵاو كردەوە و رایگەیاند كە هێرشی بێ بنەما و رەگەزپەرستانەی ئاراستەی پێكهاتەیەكی توركمان كردووە.

نووسینگەی راگەیاندنی وەزیری هەرێم لە روونكردنەوەكەدا رایگەیاند: جێگای داخە کەسێک بەناوی (فەرھاد سەنگاوی) لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەگەری ھێرشی بێ بنەما و ڕەگەزپەرستانە و دوور لە ڕاستی دەکاتە سەر پێکھاتەیەکی ڕەسەنی وەک تورکمان.

راشیگەیاند: لێدوانی کەسانی نابەرپرس و قین لە دڵ، لەمبارەوە نرخێکی ئەوتۆی نییە، شاراوە نییە كە سەرچاوەی ئەو دەنگۆیانە ناسراو و ئامانجەكانیان ئاشكران و ڕەفتارێكی تێکدەرانەن، وەك چۆن لە ڕێگەیانەوە پشێوی و نادروستی لە كۆمەڵگە و دامەزراوەكانی دروست دەكەن.

هەروەها رایگەیاند: داوا لە دەزگاكانی ڕاگەیاندن دەکەین وردبین بن و سەرنجیان ڕادەكێشین بۆ پێویستی پشتڕاستكردنەوەی ڕاستی هەواڵەكان پێش بڵاوكردنەوەیان و پابەندبوون بە ستانداردەكانی متمانەپێكردن و پیشەیی بوون لە بڵاوكردنەوەدا، چونکە ئەو جۆرە گوتارانە زیان بە پێکەوەژیان و ئاشتی کۆمەڵایەتی دەگەیەنێت و تەنھا ئامانجی تێکدانی ڕەوشەکەیە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.