پارێزگاری دهۆك رایگەیاند، بە راسپاردەی سەرۆك بارزانی 117 شوقە بۆ زیانلێكەوتووانی لافاوەكەی پارێزگای دهۆك تەرخان كرا.
بە ئامادەبوونی مەنسوڕ بارزانی نوێنەری سەرۆك بارزانی، ئەمڕۆ پێنجشەم كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی بۆ عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆك بەڕێوە چوو.
لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا پارێزگاری دهۆك گوتی: بە بڕیاری سەرۆک مەسعود بارزانی 117 شوقە بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری پارێزگای دهۆک تەرخان کرا.
عەلی تەتەر گوتیشی كە لە رۆژی دروستبوونی لافاوەكەوە تا ئێستا بەردەوام سەرۆک بارزانی و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە لەگەڵیاندا بوونە بۆ ئەوەی بە زووترین کات هاوکاری زیانلێکەوتووان بکرێ و هەرچی پێویست بێت بۆیان ئەنجام بدرێت.
پارێزگاری دهۆك ئاماژەی بەوەش دا، بە بڕیاری سەرۆک بارزانی قەرەبووی سەرجەم زیانلێکەوتووانی ناوچەی هیشکەڕوو دەکرێتەوە و هەر ماڵێكی زیانلێكەوتووی ناوچەكە لە بەرامبەر خانووەكەیاندا شووقەیەکی نوێی بۆ دابین دەكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.