Erbil 15°C یەکشەممە 28 نیسان 21:24

سوپای ئەمریکا تێکشکاندنی بەلەمێک و فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی حووسییەکانی لە دەریای سوور ڕاگەیاند

کوردستان TV
100%


فەرماندەیی ناوەندی ھێزەکانی ئەمریکا (CENTCOM)، تێکشکاندنی بەلەمێک و فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی حووسییەکانی لە دەریای سوور ڕاگەیاند.

فەرماندەیی ناوەندی ھێزەکانی ئەمریکا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە بەلەمێک و فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی حووسییەکانی لە دەریای سوور، لەلایەن فڕۆکەیەکی سەربە ھاوپەیمانانی "Prosperity Guardian" تێکشکێندراون.

ڕاشیگەیاندووە کە تێکشکاندنی دوو ئامانجی حووسییەکان لە دەریای سوور، ھیچ زیانیکی گیانی و ماددی لێ نەکەوتووەتە.

تا ئێستا حووسییەکان، ھیچ ڕاگەیاندراوێکیان لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.