بە بۆنەی ساڵی نوێی کوردی 2724، بەئامادەبوونی جەماوەرێکی فراوان و خەڵکی شاری خانەقین بەهەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا بەداگیرساندنی ئاگری نەورۆز و بەرزکردنەوەی گەورەترین ئاڵای کوردستان لە گۆڕەپانی کرندی لە ناوەندی شاری خانەقین ئاهەنگیان گێڕا، کە تێیدا چەندین چاڵاکی شانۆیی ومیوزیک پێشکەشکران بەبەشداری چەندین هونەرمەند ومیوزەک ژەنی ناوچەی گەرمەسێر.
خەڵکی خانەقین هەموو ساڵێک لە بۆنە نەتەوەییەکاندا ئاهەنگی گەورە سازدەکەن بۆ سەلماندنی ناسنامەی کوردبوونی شارەکە بەتایبەتی لەدوای ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەری 2017 و کشانەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.