سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی عێراقی ڕایگه‌یاند، شاندێکی باڵای عێراق بەسەرۆکایەتیی فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ دەگەنە واشنتۆن.
شاندەکە چەند رۆژێک دەمێننەوە و ژمارەیەک دیدار و كۆبونه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن. له‌و سه‌ردانه‌دا فوئاد حوسێن، کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی ئەمه‌ریکا دەبێت دەربارەی دۆخی ئابووریی و سیستەمی بانکی و دۆلار.
هه‌روه‌ها هەفتەی داهاتوو لەگەڵ ئه‌نتۆنی بلینکن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا کۆدەبێتەوە، چونکە ئێستا بلینکن به‌سه‌ردانێك له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته. هاوکات ئه‌و سه‌ردانه ئامادەکارییشە بۆ سەردانی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، بۆ ئەمه‌ریکا کە بڕیارە مانگی داهاتوو سەردانی ئه‌و وڵاته بکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.