Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 14:46

مه‌سرور بارزانی: هەندێک كه‌س و لایەن بۆ بەرژەوەندی خۆیان بازرگانی بە شایستە داراییەکانی گه‌له‌كه‌مان دەکەن

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌ژنی نه‌ورۆز له‌ كوردستانییان پیرۆزده‌كات
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە 3/20، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی بەبۆنەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی 2724 بڵاوکردەوە

له‌ په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تدا هاتووه‌، بە بۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی 2724 ، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم کوردستانييان، بەتایبەتی پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و کەس و کار و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان دەکەم و هیوای شادی و کامەرانیان بۆ دەخوازم.

مه‌سرور بارزانی ده‌شڵێت، نەورۆز بۆ خەڵکی کوردستان، هەمیشە هێمای سەرکەوتن و ئازادی و وەستانەوە بووە بەڕووی ستەمکار و زۆرداران و دەستپێکی ژیان و سەردەمێکی نوێیە. 

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راشیده‌گه‌ێنێت، ڕێز و پێزانینی زۆرم بۆ خەڵکی خۆڕاگری هەرێمی کوردستان هەیە، کە بەداخەوە بوونەتە قوربانیی گەمەی سیاسی هەندێک کەس و لایەن کە بۆ بەرژەوەندی خۆیان، بازرگانی بە مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستانەوە دەکەن، بەڵام دڵنیاین دواجار خواست و ئیرادەی خەڵکی کوردستان لە پێناو ژیانێکی ئازاد و سەربەرزانە هەر سەردەکەوێت. هیوادارم ساڵی نوێ، ساڵی کۆتاییهاتنی هەموو ناخۆشی و ستەم و بێدادییەک بێت کە بەرامبەر گەلی کوردستان دەکرێت .
له‌ كۆتاییدا رایده‌گه‌ێنێت، نەورۆزتان پیرۆز بێت و هەمیشە لە خۆشی و شادیدا بژین. 
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.