Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 12:00

گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە: بۆ ماوەی یەک ھەفتە کەشوھەوای ھەرێم بە ناجێگیری دەمێنێتەوە

کوردستان TV
100%


ماوەی دوو ڕۆژە شەپۆلێکی بارانبارین ھەرێمی گرتووەتەوە و لافاو لە چەند شوێنک دروست بووە و سێ کەسیش لە پارێزگای دھۆک بەھۆی لافاوەوە گیانییان لەدەستداوە.

گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، دیلان ڕەشاد لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە کە تا ماوەی یەک ھەفتە دۆخی کەشوھەوا بەم شێوەیەی ئێستا بە ناجێگیری دەمێنێتەوە و، ئاسمان نیمچە ھەور و ھەندێک کات ھەوری تەواو دەبێت وەکو ئەمڕۆ چوارشەممە کە بارستە ھەوای ساردی لەگەڵە ولە زۆربەی ڕۆژەکانی ھەفتەی داھاتووەوە بەم شێوەیە دەبێت.

دیلان ڕەشاد ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە وێرای ئەوەی لە چەند کاتێکی جیاوازدا بارانی کورتخایەن و نمەباران ھەیە، جەختی لەوەش کردووەتەوە کە لە ھەندێک کاتیشیدا لە ڕیگاکانی دەرەوە تەم و مژ دروست دەبێت و ئاستی بینین دادەبەزێت.

گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕاشیگەیاندووە کە، پێشبینی دەکەن لە ڕۆژی سێ شەممەی داھاتووەوە کاریگەری ئەو شەپۆلەی بارانبارین لاوازبێت و دۆخی کەشوھەوا بەرەو سەقامگیرییەوە بچێت و ڕۆژی چوارشەممە دۆخی کەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە.

جێی ئاماژەیە ماوەی دوو ڕۆژە شەپۆلێکی بارانبارین ھەرێمی گرتووەتەوە و لەماوەی ٤٨ کاتژمێری ڕابردووشدا زۆرترین بڕی بارانبارین لە شارەدێی زاویتەی سنووری پارێزگای دھۆک تۆمارکراوە کە 277 ملم بووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.