پێشبینییەكانی بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكرايه‌وه.
ئەمڕۆ چوار شەممە20ی3ی2024 به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ ئاسمان بەردەوام هەوری تەواو دەبێت، ناوچە شاخاوییەكان و سنووری پارێزگاكان بە گشتی نمە باران و شەستە بارانی لە ناكاوی دەبێت، ناوچە سنوورییە بەرزەكان بەفر بارینی كەم هەیە. پارێزگای دهۆك و ناوچە شاخاوییەكانی بڕی دابارینی زیاتر دەبێ، هەندێ كات لەكاتی باران هەورە تریشقەو تەزرە بارین هەیە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، سبه‌ی پێنجشه‌م 21ی3ی2024، ئاسمان نیمچە هەور و ناوچە شاخاوییەكان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری دروست بوونی تەم لەسەر ناوچە شاخاوییەكان لە كاتەكانی بەیانی، سەبارەت بە باران بارین لە سنووری پارێزگای دهۆك وە ناوچە شاخاوییەكانی ئەو پارێزگایە بڕی دابارین مامناوەند دەبێت، ناوچەكانی تر بە گشتی ئەگەری نمە بارانی كورت خایەن هەیە زیاتر ئاسمان نیمچە هەوری دەبێت بە تایبەت لە دوای نیوەڕۆ . پلەكانی گەرما بەرز دەبێتەوە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 16
سلێمانی :15
دهۆك : 13
زاخۆ : 14
هەڵەبجە : 16
كەركوك : 18
سۆران : 12
حاجی ئۆمەران : 6
گەرمیان : 20
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.