Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 11:23

دوو شه‌پۆلی دیكه‌ی به‌هێزی باران بارین هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌

کوردستان TV
100%


ئاراس جه‌بار، شاره‌زای كه‌شناسی رایده‌گه‌ێنێت، ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 20ی3ی2024 تا ئێواره‌ بارانبارینی پچڕ پچڕ و رێژە کەم بۆ ناوەند بەردەوام دەبێت و دواتر لەشەودا کەش لە زۆربەی ناوچەکان سەقامگیر دەبێتەوە.

ده‌شڵێت، سبەی پێنجشەمە21ی3ی2024، کاریگەریی نزمەپاڵەپەستۆیەکی نوێ لەتورکیاوە درێژ دەبێتەوە بۆ سەر ناوچەکانی سنووری پارێزگای دھۆک و ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگاکە و ناوچەی شاخاوی پارێزگای ھەولێر و ئاسمان لەو ناوچانەدا ھەوری تەواو دەبێت و لەگەڵ دەستپێکردنەوەی بارانی رێژە ناوەند و پچڕ پچڕ لە کاتی جیاجیادا و پلەکانی گەرماش بە نزمی دەمێننەوە، ئەم بارانە ناوچەکانی ناوەندی شاری ھەولێر و ئیدارەی راپەرین و سنووری پارێزگای کەرکووک و سلێمانی و ھەڵەبجە ناگرێتەوە و کەش سەقامگیر دەبێت و ئاسمان بە زۆری نیمچەھەور دەبێت.

ئاراس جه‌بار، شاره‌زای كه‌شناسی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، لە درەنگانی سبەی شەودا، کاریگەریی شەپۆلەکەی تورکیا، لەسەر ناوچەکانی پارێزگای دھۆک و ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای ھەولێر چالاکتر دەبێت و دووبارە لە سنووری پارێزگای دھۆک پێشبینیی بارانیکی زۆر دەکرێت، لە ھەندێ ناوچەدا ئەگەری دروستبوونەوەی لافاویش دەبێت و لەناوچە شاخاوییە بەرزەکانیش بەفر دەبارێت، ھەرچی ناوچەکانی دیکەی ھەرێمی کوردستانە، کاریگەریی ئەم شەپۆلە لەسەریان لاواز دەبێت و تەنیا ھەندێک کات نمەباران بۆ تاوەبارانێکی ناوەند و کورت خایه‌ن دەبارێت و تا ئێوارەی رۆژی شەممە23ی3ی2024 بەردەوام دەبێت.

ئاراس جه‌بار، ڕاشیگه‌یاندووه‌، قۆناغی دواتر لە ئێوارەی رۆژی یەکشەمە 24ی3ی2024 پێشبینی دەکرێت نزمەپاڵەپەستۆیەکی نوێ لە دەریای سوور و ناوەڕاستەوە کاریگەرییەکانی درێژ ببێتەوە بۆ سەرجەم ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان و بارستە ھەوایەکی شێداری لەگەڵ دەبێت و ناسەقامگیریی بەرگەھەوا دروست دەکاتەوە، کە خۆی دەبینێتەوە لە چالاکبوونی ھەورەبرووسکە و لێزمەباران و تەرزە ، لەم قۆناغەشدا، ئه‌گه‌ر گۆڕانکاری روو نەدات، بە تایبەت لەکاتەکانی شەوی یەکشەمە لەسەر بەرەبەیانی دووشەمە 25/3/2024 ئەگەر ھەیە ھەورە بروسکە بەھێز بەسەر ناوچەکانی پارێزگای نەینەوا و پارێزگای دھۆک و ناوچە شاخاوییەکانی چالاک ببێتەوە و تەرزە و بارانی بەھێز و بەخووڕ ببارێت، کە ئەمەش مەترسییەکانی لافاو لەو ناوچانەدا زیاتر دەکات، کە لە ماوەی رۆژی ڕابردوودا بارانێکی زۆر لە پارێزگای دھۆک و دەوروبەری باری و بووە ھۆی لافاو ولێکەوتنەوەی زیانی دارایی و گیانی.

هه‌روه‌ها رایده‌گه‌ێنێت، بەگشتی بارانبارین لەم قۆناغەدا بۆ سەرجەم ناوچەکان باش دەبێت و تا ئێوارەی دووشەمم25ی3ی2024 بە چالاکی ئەم شەپۆلە دەمێنێتەوە پاشان لاواز دەبێت و بۆ رۆژانی 26 و 27ی مانگ بەھۆی مانەوەی نزمەپاڵەپەستۆکە لە ئاستە بەرزەکانی بەرگەھەوادا و بەھەڵمبوونەوەی شێی ناوچەکە و دووبارە چربوونەوەی بۆ ھەوری کەڵەکەبوو و تاوەباران و برووسکەی ناوخۆی لە کات و شوێنی جیاجیادا چالاک دەبێتەوە لە رۆژی پێنجشەممەوە28ی3ی2024 کاریگەریی ئەو بارستە ھەوایە بە تەواوی ئاسمانی ناوچەکە جێ دەھێڵێت و کەش لە تەواوی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان سەقامگیر دەبێتەوە، کە پێناچێت ئەو ماوە سەقامگیرە زۆریش بخایەنێت و بارانبارینەکانی دواتر بە زوویی دەست پێدەکاتەوە، وەرزی بەھارە و گۆڕانکارییش لە ئارادا دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.