ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵمه‌تێكی بۆ هاوكاریکردنی لێقه‌وماوانی پارێزگای دهۆک راگەیاند.
له بانگه‌وازه‌كه‌ی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه، دوابەدوای کۆکردنەوەی هاوکارییەکان، بە هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگا و لایەنی پەیوەندیدار، بە پێی زیانەکانیان بەسەر هاووڵاتییانی زیانلێکەوتووی شاری دهۆک دابەش دەکرێت
راشیدهگهیهنن، هیوادارین کە لەم هەڵەمەتە مرۆڤدۆستانە بەشداربن. هەروەک چۆن لە ڕابردوودا لە ڕووداو و کارەساتە سروشتییەکاندا ڕۆڵی دیار و بەرچاوتان هەبووە لە قەرەبووکردنی زیانلێکەوتووان، هەر بۆیە بەشداریتان لەم کەمپینەدا ئەرکێکی ئایینی و نیشتیمانییە.
ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، دوابـەدوای کـۆکـردنـەوەی ھـاوکـاریـیـەکـان، بـەھـەمـاھـەنـگـی لـەگـەڵ پـارێـزگـاو لایـەنـی پـەیـوەنـدار، بـەپـیـێ زەرەرو زیـانـەکـانـیـان بـەسـەر ھـاوڵاتـیـانـی زەرەرمـەنـدبـوی شـاری دھـۆک دابـەش دەکـرێـت.
له كۆتاییدا راگه‌یاندراوه،بـۆ گـەیـانـدنـی ھـاوکـاریـیـەکـانـتـان دەتـوانـن پـەیـوەنـدی یـاخـود سـەردانـی ژمـێـریـاری دەسـتـەی وەبـەرھــێـنـان بکـەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.