پارێزگاری هەولێر رایگەیاندووە كە سەرجەم تیمەكانییان ئامادەن بۆ بەهاناوەچوونی زیانلێكەوتووان و لێقەوماوانی لافاوەكەی ئەمڕۆی دهۆك و زاخۆ.
پارێزگای هەولێر لە راگەیەنراوێكدا بڵاوی كردەوە: دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەم شەپۆلێکی بارانبارینی بەخوڕ سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە و بەهۆیەوە لە پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لافاو دروستبوو، لە ئەنجامی بارانبارینە بەخوڕەكەشدا بەداخەوە سێ هاووڵاتی لە شاری دهۆک گیانیان لەدەست دا
ئاماژەی بەوەش دا: ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر لە پەیوەندیى تەلەفۆنیدا لەگەڵ هەریەک لە د. عەلى تەتەر پارێزگارى دهۆک و گوهدار شێخۆ سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ وێڕاى هاوخەمی و دڵگرانى لە بارەى ڕووداوەکە، پرسە و سەرەخۆشی خۆى ئاڕاستەى بنەماڵە و کەسوکاری قوربانییانی کارەساتەکە کرد.
هەروەها رایگەیاند: بەناوی ئیدارە و خەڵکی شاری هەولێر ئامادەیی ھەرچی پێویستى و پاڵپشتی و پشتیوانییەکی تیمەکانى تەندروستی، فریاکەوتن، بەرگریی شارستانی و دامودەزگاکانى تری پارێزگای هەولێر هەیە نیشان دا بۆ بەهانەوەچوون و یارمەتیدانی زیانلێکەوتووان و لێقەوماوانی هەردوو شارەکە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.