بەڕێوەبەرایەتی شارەدێی شیلادزێ هۆشداری دایە هاووڵاتییان لە بارینی بارانێكی زۆرتر لە چەند كاتژمێری داهاتوودا.
شارەدێی شیلادزێ بڵاوی كردەوە: ئاگاداری هاووڵاتییانی ناوچەی شیلادزێ دەكەینەوە كە بەگوێرەی زانیارییەكانی كەشناسی چاوەڕێ دەكرێ لە چەند كاتژمێری داهاتوودا بارانێكی زۆر و دژوارتر ببارێت.
بڵاویشی كردەوە: سەرجەم تیمەكانی شارەوانی و بەرگریی شارستانی لە ئامادەباشیدان بۆ هەر ئەگەر و رووداوێكی نخوازراو.
داواشی لە هاووڵاتییان كرد لە كاتی روودانی هەر رووداوێك و دروستبوونی لافاو پەیوەندی بە تیمەكانی شارەوانی و بەرگری شارستانی بكەن.
ئەمە لەكاتێكدایە كە لە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممەوە لە شیلادزێ و زۆرێك لە ناوچەكانی پارێزگای دهۆك بارانێكی زۆر باری و بووە هۆكاری دروستبوونی كۆبوونەوەی ئاو و لافاو بەتایبەت لە سەنتەری پارێزگەی دهۆك و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.