Erbil 20°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 01:11

سەرۆك بارزانی و موحسین مندەلاوی دوایین پێشهاتەكان تاوتوێ دەكەن

کوردستان TV
100%

سەرۆك بارزانی و سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە وەكالەت دوایین پێشهاتەكان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانیان تاوتوێ كرد.

ئەمڕۆ سێشەممە 19ی ئاداری 2024 لە سەڵاحەدین، سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە موحسین مەندەلاوی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە وەكالەت كرد.

لە دیدارەكەدا كە د. شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئامادەبوو، دوایین پێشهاتەكانی گۆڕەپانی سیاسی تاوتوێ كران، و جەخت لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی دادپەروەرانە و دەستووری كرایەوە كە تێیدا مافی سەرجەم پێكهاتەكان لە هەرێمی كوردستان زامن بكرێت.

هەر لە دیدارەكەدا باس لە مافە دەستوورییەكانی سەرجەم پێكهاتەكان كرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.